English —  عربي - العراق — كردي

سیاسەتی نهێنیپارێزی

وەزارەتی بازرگانی هەستاوە بە دروستكردنی ئەپڵیکەیشنی بەشەخۆراکەکەم (یان "تمویني"). ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەر کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات تا داواکارییەکانیان پێشکەشی وەزارەتی بازرگانی بکەن.

ئەم لاپەڕەیە بەكاردەهێنرێت بۆ خستنەڕووی سیاسەتەكانمان لەهەمبەر سەردانیكەران و كۆكردنەوە، بەكارهێنان و ئاشكراكردنی زانیارییە تاکەکەسییەکان بۆ هەر هاووڵاتییەک، ئەگەر بڕیاری بەكارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییەی ئێمەی دا.

ئەگەر بەكارهێنانی خزمەتگوزاری ئێمەت هەڵبژارد، ئەوا تۆ رەزامەندیت لە كۆكردنەوە و بەكارهێنانی زانیارییەكانی پەیوەست بەم سیاسەتەوە. ئەو زانیارییە تاکەکەسییانە كە ئێمە كۆی دەكەینەوە بەكاردەهێنرێت بۆ دابینکردن و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكە. ئێمە زانیارییە تاکەکەسییەکانت بەكارناهێنین و لە گەڵ كەسیشدا بەشی ناكەین، جگە لەو حاڵەتانەی كە لەم سیاسەتە نهێنیپارێزییەدا باسكراوە.

كۆكردنەوە و بەكارهێنانی زانیاری

بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر، لەكاتی بە كارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییه، لەوانەیە بۆ پێشكەشكردنی داواکاری داوای چەند زانیاریی كەسێتیت لێ بكەین. ئەو زانیارییانەی ئێمە داوای دەكەین لای خۆمان دەپارێزرێت و بۆ ئەم مەبەستە بەكاردەهێنرێت كە لەم سیاسەتە نهێنیپارێزییەدا ئاماژەی پێکراوە.

ئەپڵیكەیشنەكە لەوانەیە خزمەتگوزاری لایەنی سێهەم بەكاربھێنێت بۆ دڵنیابوون و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.

بۆ ئاگاداربوون لە سیاسەتی نهێنیپارێزی ئەو لایەنانەی خزمەتگوزاری لایەنی سێهەم پێشکەش بەم ئەپڵیكەیشنە دەکەن، سەردانی ئەم بەستەرە بکە:

تۆماركردنی داتا

مەبەستمانە پێت ڕابگەیەنین، هەركاتێك خزمەتگوزاری ئێمەت بە كارهێنا، لە حاڵەتی روودانی هەر هەڵەیەک لە ئەپڵیكەیشنەكەدا، ئێمە داتا و زانیارییەکانت كۆدەكەینەوە (لە رێگای بەرهەمەكانی لایەنی سێهەمەوە) لە سەر مۆبایلەكەت كە پێی دەوترێت (تۆمارکردن/لۆگ داتا). ئەم تۆماركردنی داتایە لەوانەیە زانیاری وەك ئەدرەسی پرۆتۆكۆلی ئینتەرنێت "IP" ی تایبەت بە ئامێرەكەت، ناوی ئامێر، وەشانی سیستەمی كارپێكردن، شێوەپێدانی ئەپڵیكەیشنەكە لەكاتی بەكارهێنانی خزمەتگوزاری ئێمەدا، كات و ڕێکەوتی بەكارهێنانت بۆ خزمەتگوزارییەكە و ئامارەكانی دیکەش لەخۆبگرێت.

كووكیز ( فایلی پێناساندنی بەستەر)

فایلی پێناساندنی بەستەر ئەو فایلانەن كە هەڵگری داتایەکی کەمن، بەڵام بەشێوەیەكی فراوان بەكاردەهێنرێن وەك ناسێنەریی تایبەتیی شاراوە. ئەمانە دەنێردرێن بۆ وێبگەڕەكەت لەلایەن ئەو وێبگانەی كە تۆ سەردانیان دەكەیت و لە بیرگای ناوەی ئامێرەكەت دا هەڵدەگیرێن.

ئەم خزمەتگوزارییە، کووکیز بە شێوەیەكی ڕوون بەكارناهێنێت. هەرچەند ئەپڵیكەیشنەكە ڕەنگە كۆد و كتێبخانەی لایەنی سێهەم بەكاربهێنێت كە كووکیزەكانی بەكارهێنراو بۆ كۆكردنەوە و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكاندا لەخۆدەگرێت. تۆ لە کاتی ناردنی کووکیز بۆ ئامێرەکەت ئاگاداردەکرێیەوە، هەروەها هەر دوو بژاردەی ڕازیبوون و ڕازینەبوونت لەبەردەسته بۆ ئەم کووکیزانە. ئەگەر ڕازی بە بەکارهێنانی کووکیز نەبیت، ئەوا ناتوانیت هەندێك لە بەشەكانی ئەم خزمەتگوزارییە بەكاربهێنیت.

پێشكەشكەرەكانی خزمەتگوزاریی

ئێمە لەوانەیە كۆمپانیاكان یان تاكەكەسەكانی لایەنی سێهەم، بەم هۆکارانەی خوارەوە بەکاربگرین:

دەمانهەوێت بەكارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە ئاگاداربكەینەوە كە ئەم لایەنە سێهەمانە ڕەنگه دەستیان بە زانیارییە كەسێتییەكانت ڕابگات، تا بتوانن (لە بڕی ئێمە) ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن، لە گەڵ ئەوەشدا ئەوان پابەندن بەوەی كە نابێت بۆ هیچ مەبەستێكی دیکە ئەو زانیارییانە بەکاربهێنن.

پاراستن

ئێمە متمانەتان بۆ بەشکردنی زانیارییە تاکەکەسێتییەکانتان بەرز دەنرخێنین، هەر بۆیە تێدەكۆشین تا بە بەكارهێنانی گونجاوترین ئامرازەکان بیانپارێزین. بەڵام گرنگه لەبیرمان بێت كە هیچ شێوازێکی ناردنی ئینتەرنێتی یان ڕێگەی هەڵگرتنی ئەلیكترۆنی ، 100% پارێزراو و باوەڕپێكراو نییە و ئێمەش ناتوانین دڵنیایی تەواوەتی بۆ پاراستنیان زانیارییەکانتان بدەین.

بەستەرەكان بۆ وێبگەكانی تر

ئەم خزمەتگوزارییە لەوانەیە بەستەری بۆ وێبگەكانی تری تێدابێت. ئەگەر كرتە لەسەر بەستەری لایەنی سێهەم بكەیت، ئاڕاستە دەكرێیت بۆ ئەو وێبگەیە. سەرنج بدە كە ئەو وێبگانە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەنابردرێن. هەر بۆیە ئامۆژگاری تووندت دەكەین كە پێداچوونەوە بە مەرجەکانی نهێنیپارێزی ئەو وێبگانەدا بكەیت. ئێمە كۆنترۆڵمان بە سەریانەوە نییە و بەرپرسیارێتی ناوەرۆك، سیاسەتی نهێنیپارێزی یان نەریتەكانی وێبگەكانی لایەنی سێهەم ناگرینە ئەستۆ.

تایبەتمەندێتی منداڵان

ئەم خزمەتگوزارییە لە گەڵ كەسانی تەمەن خوار 13 ساڵ مامەڵە ناكات. ئێمە بە ووشیارییەوە، هیچ زانیارییەكی ناسنامەی کەسێتیی لە مناڵانی تەمەن خوار 13 ساڵان كۆناكەینەوە. ئەگەربۆمان ئاشكرابوو كە مناڵێكی خوار 13 ساڵان زانیاری كەسێتیی پێشكەش كردووە، دەستبەجێ لە پێگە زانیارییەکانماندا دەیسڕینەوە. ئەگەر تۆ دایك / باوك یان بەخێوكەری مناڵیت و ئاگاداری كە مناڵەكەت زانیاری كەسێتیی پێشكەشكردووە، تكایە پەیوەندیمان پێوە بكە بۆ ئەوەی بتوانین رێكاری پێویست بگرینە بەر.

گۆڕان لە سیاسەتی نهێنیپارێزیدا

ئێمە لەوانەیە تازەكردنەوە لە سیاسەتی نهێنیپارێزیماندا بكەین لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی دیکه. هەربۆیە ئامۆژگاریت دەكەین كە پێداچوونەوەی بەردەوام بە پەیجەكەماندا بكەیت. ئێمە لە هەر گۆڕانکارییەک لەڕێگای بڵاوكردنەوەی ئەم سیاسەتە نهێنیپارێزییەدا لەم لاپەڕەیە ئاگادارت دەکەینەوە.

ئەم سیاسەتە لە 30.06.2020 وە کاری پێدەکرێت.

پەیوەندیمان پێوەبكە

ئەگەر هەر پرسیار و پێشنیارێكت هەیە دەربارەی مەرجەکانی سیاسەتی نهێنیپارێزیدا، دوو دڵ مەبە و لەڕێگای ئەم ئیمەیلەوە پەیوەندیمان پێوەبکە: [email protected].